لینۆڤۆ كۆمپیوتەرێكی نوێ ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

12/01/2021‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای بەناوبانگی لینۆڤۆ، لەم كۆتاییانەدا چەند كۆمپیوتەرێكی ئاست بەرزی ئاشكراكرد، لەنێوانیاندا كۆمپیوتەرێك هەیە كار بەئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) دەكات.

ناوی كۆمپیوتەرەكە Lenovo IdeaPad 5G دەبێت، لەمادەی بەهێزو پلاستیك دروستكراوەو كێشی 1.2 كیلۆگرام دەبێت‌و قەبارەی شاشەكەی 14 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (1920/1080) پێكسڵ.

چارەسەركەری Snapdragon 8cx 5G بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 8 گێگابایتەو هاردەكەی جۆری SSD 512 گێگابایتەو ویندۆزی 10ی مایكرۆسۆفتی لەسەرە.

توانای پاتری كۆمپیوتەرەكە 51 واتە كە بۆ ماوەی زیاتر لە8 كاتژمێر بەرگە دەگرێت‌و پشتگیری لەتایبەتمەندی Rapid Charge Expressی بارگاویكردنەوەی خێرادەكات.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ