شارپرێس:
بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای "ئەپتۆپیا" بۆ لێکۆڵینەوەکان، ڕۆژانە ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانەی ئەپڵیکەیشتنی سینگناڵ بۆ نامەناردنی خێرا دادەبەزێنن ملیۆنێک کەس تێدەپەڕێنێت، بەوەش خەریکە خۆی لەیەکێک لەگەورەترین ڕکابەرەکانی کە ئەپی واتساپە نزیکدەکاتەوە.
داتاکان ئەوە پیشاندەدەن کە رۆژی ١٠ ی کانونی دوەم ملیۆنێکو 200 هەزار کەس لەسەر ئاستی جیهان ئەپی "سیگناڵ"یان دابەزاندوە کە ئەوەش ١٨ ئەوەندەی ڕۆژی شەشی کانونی دوەمە، بەڵام ڕۆژانی دواتر ئاستی دابەزاندنی ئەپەکە لە 7% کەمیکردوە.
چاودێران هۆکاری هەڵکشانی دابەزاندنی ئەپی سیگناڵ بۆ مەرجە نوێکانی تایبەتمەندی ئەپی "واتساپ" دەگێڕنەوە، بەوپێیەی مەرجە نوێکانی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکە مافی ئاڵوگۆڕکردنی داتای بەکارهێنەران لەوانە شوێنو ژمارە تەلەفۆنەکەی لەگەڵ کۆمانیای فەیسبوکی دایکو ئەپەکانی تری سەر بەو وەک ئینستاگرامو ماسنجەر، بەواتساپ دەبەخشێت.
بەرگریکارانی مافی تایبەتمەندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارەیان کردوەو بەشێکی زۆریشیان داوایانکردوە دەستبەرداری واتساپ بنو ڕوبکەنە ئەپەکانی وەک سیگناڵو تەلیگرام، بەوپێیەی فەیسبوک تۆمارێکی پاکی لەبەکارهێنانی داتای بەکارهێنەراندا نییە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی