مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی یه‌كێتی: دەبێت پشتگیری لامەرکەزی بکەین

کوردستان

13/01/2021‌ 755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێیانوایە  سیستمی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی پڕۆژەیەکە ئاهێک دەداتەوە بە خەڵک، هاوکات پێویستە هەمووان تێگەیشتنی دروستیان هەبێت بۆ پڕۆژەی لامەرکەزی کە پڕۆژەیەک نیە تەنها بۆ خزمەتکردن بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان هەر حزبێکی دیکە بەڵکو  لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتیشدایە.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا میران محه‌مه‌د لە گەڵ رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: "بۆ پێشگیری لە خراپتربوونی بار و گوزەرانی هاوڵاتیان پێمانوایە سیستمی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی پڕۆژەیەکە ئاهێک دەداتەوە بە خەڵک، هاوکات پێویستە هەمووان تێگەیشتنی دروستیان هەبێت بۆ پڕۆژەی لامەرکەزی کە پڕۆژەیەک نیە تەنها بۆ خزمەتکردن بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان هەر حزبێکی دیکە بەڵکو  لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتیشدایە".

باسی له‌وه‌شكرد: بەگوێرەی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی دەدرێتە پارێزگارێکی گۆڕان و بەڕێوبەرێکی گشتی پارتی یان هەر ناوچەیەکی تر کە داهات و دەسەڵاتەکانی راستەوخۆ بخاتە خزمەت بە ناوچەکەی.

میران محه‌مه‌د وتیشی: "پێمانوایە لە قۆناغی ئێستا و داهاتوشدا پێویستە کۆمەڵە و سەندیکاکان خۆیان لە نوێنەرایەتیکردنی حزبە پشتیوانیەکانیان بەدووربگرن و داکۆکیکار بن لە خواستی توێژەکانیان. بەم ئاراستەیەدا دەتوانرێت کاری رێکخراوەیی متمانە بەدەستبهێنێتەوە  و رێچکەی دروستی خۆی وەربگرێت".

رونیشیكرده‌وه‌: وەکو یەکێتی پشتیوانی هەر پڕۆژە و کارێک دەبن کە بە بێ ئینتیمای حزبی گوزارشت لە خواست و خزمەتی فعلی بکات و هەر بەو چاوە بڕیار لەسەر هەموو چالاکی رێکخراو و کۆمەڵە و سەندیکاکان دەدەن: کە ئایا چەندە سەرکەوتودەبن لە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک لە سێکتەر و بوارە جیاوازەکاندا.