مۆلەر لەپەیامنێرێك توڕەبوو

وەرزش

14/01/2021‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوێنێ چوارشەممە، یانەی بایرن میونخی دەرەجە دوو، لەسەردەستی یانەی هۆڵشتاین كیل لەخولی جامی ئەڵمانیا شكستیهێناو جامەكەی جێهێشت.

یارییەكە بەئەنجامی 2-2 كۆتاییهات، پاشان بەلێدانی یەكلاییكەرەوە، ئەنجامی یارییەكە بوو بە5-6و یانەی هۆڵشتاین كیل سەركەوت‌و یانەی بایرن میونیخ شكستیهێنا.

پەیامنێری كەناڵی ARD لەپرسیارێكدا كە لەتۆماس مۆلەری كرد سەبارەت بەدۆخی یاریزانان‌و یانەكە، مۆلەر بەپەیامنێرەكەی وت: بۆچی پێدەكەنیت؟

پاشان وتی:"شكستمانهێناوەو بێگومان دۆخی یاریزانان‌و یانەكە باش نییە، بۆیە پێویستناكات پێبكەنیت‌و بەو بارودۆخە دڵخۆش بیت".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ