ڤۆڵكس واگن ئۆتۆمبێلێكی ناوازە ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

14/01/2021‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی، خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئۆتۆمبێلیكی نوێی جۆری Atlas ئامادەدەكات كە لەهەندێك ناوچەی كیشوەری ئاسیا لەژێر ناوی Teramont دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵە دزەپێراوەكان، ڤۆڵكس واگن ئەم ئۆتۆمبێلەی بۆ بازاڕی چین‌و بازاڕی ئاسیا تایبەتكردوەو شێوەی جیاوازترە لەئۆتۆمبێلەكانی پێشوتری جۆری Atlas.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلە نوێیەكە، قەبارەی تایەكانی 21 ئینجە، لەكاتێكدا مۆدێلەكانی پێشوتری هەمانجۆر قەبارەی تایەكی تەنها 17 ئینج بوو.

ئۆتۆمبێلەكە بەدووجۆر بزوێنەر ڕادەگەیەنرێت، بزوێنەرێكی ئابوریانە بەفراوانی 2 لیترو كێشی 186 ئەسپ، بزوێنەرەكەی تر جۆری تۆربۆی EA390ی شەش پستۆنەو كێشی 299 ئەسپی هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ