شارپرێس:
د.بەرهەم ساڵحو لاهور شێخ جەنگیو لەبەغدا کۆبونەوەو ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ى 1ى 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەشاری بەغدا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوەوە.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لەئهندامانى مەکتەبی سیاسیو سەرکردایەتیی یەکێتییو فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبون، گفتوگۆکرا دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراقو زامنکردنی پشکی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.
هاوكات جەختیشکرایەوە لەسەر یەکدەنگیو یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لەبەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو باشترکردنی ژیانو گوزەرانی هاوڵاتییانو دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم .
هاوکات ههر لهو دیدارهدا وێڕای سوپاسکردنی دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لەماوەی ڕابردودا، ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرا.