په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن

کوردستان

15/01/2021‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ڕپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن چونکە دیلۆیت تەنها وردبینی لە ژمارە دەکات نەک لە داتای ڕاستەقینە؛ واتا هەرچەندە دیلۆییت یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکەی دنیا لە بواری وردبینی، بەڵام ئەکسێسی ڕاستەوخۆیی نییە لە مەجالی نەوت و کێڵگەکان- دیلۆیت تەنها لەگەڵ ئەوژمارانە مامەڵە دەکات کە لە حکومەت وەری دەگرێت. 

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌ رایگه‌یاند: دوو تێبینی و سەرەقەڵەم لەسەر ڕاپۆرتەکەی دیلۆییت بۆ (٩) مانگ، یەکەم: ڕپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن چونکە دیلۆیت تەنها وردبینی لە ژمارە دەکات نەک لە داتای ڕاستەقینە؛ واتا هەرچەندە دیلۆییت یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکەی دنیا لە بواری وردبینی، بەڵام ئەکسێسی ڕاستەوخۆیی نییە لە مەجالی نەوت و کێڵگەکان- دیلۆیت تەنها لەگەڵ ئەوژمارانە مامەڵە دەکات کە لە حکومەت وەری دەگرێت. 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "مادام تاکە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زانیاری دیلۆیتە؛ با هەڵوەستەیەک بکەین. هەمدیس لە کۆی زیاتر لە (٣) ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت، نزیکەی (١.٥) ملیار و نیوێک چووەتە گیرفانی کۆمپانیاکان، واتا بەهای کۆست ڕیکەڤەری بە هەمان ئەندازەی ساڵانی پێشووە کە ئەمە کارەساتە".
 
کاروان گەزنەیی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "کاتێک ئێمە باس لە پێداچوونەوە لە گرێبەستەکان و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکەین، ڕێک مەبەستمان لەو بەهەدەردانە زۆرەیە، لەسەر کۆی ڕاپۆرتەکە تێبینی زۆرمان هەیە و دواتر هەمووی دەخەینە ڕوو".