شارپرێس:
ئهمریكا بڕیاری كهمكردنهوهی سهربازهكانی له وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان خستهبواری جێبهجێكردنهوه و لهئێستادا ژمارهی سهربازهكان بۆ 2500 سهرباز كهمكراوهتهوه، ئهوهش بهپێی وەزارەتی بەرگریی وڵاتهكه.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ هێزەکانی لە عێراق بۆ دوو هەزار و 500 کەمکردەوە کە لە 17-11-2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێدابوو، کەمکردنەوەی هێزەکانمان بەڵگەی ئەوەیە بەرەوپێشچوونی راستەقینە لە توانای هێزە عێراقییەکاندا دەرکەوتووە.
باسی لهوهشكردووه: "خەڵکی عێراق ئارەزووی بینینی عێراقێکی ئارام، سەقامگیر و خۆشگوزەران دەکەن کە بتوانێت بەرگریی لەخۆی بکات لەبەرامبەر ئەوانەی هەڕەشە لە ئاسایشەکەی دەکەن، ئێمە ئەمریکا ئامادەین پاڵپشتیی هاوبەشە عێراقییەکانمان بکەین لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە بۆ خەڵکی عێراق".
لە مانگی 2ی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تالیباندا کرد بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سەربازانی ئەمەریکا قۆناغ بە قۆناغ هەتا لە مانگی 5ی ساڵی 2021 تەواوی هێزەکە لە ئەفغانستان بکشێنەوە. هەرچەندە ڕوون نییە بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی بایدن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکات.
جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو کە پشتیوانی لەوە کردبوو هێزێکی کەمی دژە تیرۆر لە ئەفغانستان بمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن گروپە توندڕەوەکانی وەکو ئەلقاعیدە نەتوانن لەوێوە هێرش بکەنە سەر ئەمریکا، ڕووبەڕووی چەندین پرسیار لەسەر ئەفغانستان دەبێتەوە. یەکێک لەوانەش ئەوە چۆن مامەڵە لەگەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکاندا دەکات.