لە ساڵى رابردوودا ٣٨٥ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەکان کراوە

کوردستان

16/01/2021‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، (385) پێشێلكاری بەرامبەر بە291)) رۆژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.

لە کۆنفڕانسێکدا لە شاری سلێمانى سەنتەرى میترۆ بە ئامادەبوونى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و  کەسانى سیاسی راپۆرتى ئامارى پێشێلکاریەکانى بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانى راگەیاندن لە ساڵى ٢٠٢٠ی راگەیاند کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە لەو ساڵەدا (385) پێشێلكاری بەرامبەر بە291)) رۆژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.

ئامارەکانیش لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بەم جۆرە بووە:

ئاماری پێشێلكارییەكانی لەناو هەرێمی كوردستان
(385) پێشێلكاری بەرامبەر بە291)) روًژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە
رێگری : (163)
دەستبەسەركردن و راگرتن بە بێ بڕیاری دادگا : (74)
دەستگیركردن و راگرتن بەدەر لە یاسای كاری رۆژنامەنوسی (30)
هەڕەشەو لێدان و سوكایەتی (48)
داخستنی ئۆفیسی كەناڵ (4)
شكاندنی كە لو پەلی رۆژنامەوانی (6)
زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی (42)
هەراسانكردنی خانمانی میدیاكار (8)
پركردنەوەی بەڵێننامە (8)
هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی (2)

پێشێلكارییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
(120) پپێشێلكاری بەرامبەر بە (83) رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن
رێگری (71)
دەستبەسەركردن و راگرتن بە بێ بڕیاری دادگا (30)
هێرش و لێدان وسوكایەتی (7)
رفاندن (1)
زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی (9)
پڕكردنەوەی بەڵێننامە (2)

س.هـ