شارپرێس:
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ ڕێگریه‌ك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدیه‌كان بۆ شوێنه‌كانى خۆیان بكات، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى ڕێگریی ده‌كات په‌كه‌كه‌یه كه ده‌ستیكردوه به‌ڕفاندنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه".
دوێنێ فەهد حامید قائیمقایمی قه‌زاى شنگال ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو بەکارهێنانی دەنگی ئاوارە ئێزدییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن، ڕێگری لەگەڕانەوەیان بۆ قەزای شنگال دەکات.
له‌وباره‌یه‌وه قادر قاچاخ بەرپرسی لقی ١٧ی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی پارتی دەکرێن بەوەی ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی نیشتەجێی که‌مپەکانی هەرێم دەکات بۆ قەزای شنگال‌و دەشتی نەینەوا ناڕاستن، بەپێچەوانەوه پارتی کار لەسەر ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی‌و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان هەولێرو بەغدا دەکات تاوەکو لەو ڕێگایەوە ئێزدییەکان بگەڕێنەوەسەر زێدی خۆیان".
قاچاخ په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانى نزیك لێى ڕ‌اكێشا كه پارتى به‌و تۆمه‌تانه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن‌و وتى:"ئەو تۆمه‌تانە لەلایەن په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانى نزیك لێى بڵاودەکرێنەوە"، ئه‌وه‌شى وتوه:"بەپێچەوانەوە پەکەکە ئاستەنگی سەرەکیی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانە، ئەویش لەڕێگای پرۆسەکانی ڕفاندن‌و تێکدانی سەقامگیریی ناوشاری شنگال".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی