شارپرێس:
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا‌و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت هاته‌ده‌نگ‌و سكرتێرى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.
میران به‌كر سكرتێرى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه تایبه‌ت بۆ شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌واڵێكى چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و دوره له‌ڕاستیه‌وه، ئێمه به‌ته‌واوه‌تى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دروستكردنى ئه‌و هه‌واڵه به‌مه‌به‌سته‌و ئامانجى له‌پشته‌وه‌یه، ئێستا له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پرۆسه‌ى چاكسازى به‌رده‌وامه، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش له‌بڕیاره‌كانى له‌وباره‌یه‌وه سوره‌و به‌رده‌وامه، باش ئه‌وه‌ش ده‌زانین چاكسازیى‌و هه‌نگاونان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌مپه‌ڕى دێته پێش، بۆیه ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوان وه‌زیرى به‌رگرى‌و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دورخراوه‌ته‌وه‌و به‌شداریی پێنه‌كراوه، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌و شتێكى له‌و شێوه‌یه‌ش ڕوینه‌داوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه چیرۆكێكى دروستكراوه به‌داخه‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه له‌نوسینگه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن‌و ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین پیشه‌ییانه‌و بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ‌و كاره‌كه‌ى خۆیاندا بكه‌ن، نه‌ك په‌یجى بێ دایك‌و باوك بكه‌نه سه‌رچاوه‌ى ده‌ستكه‌وتنى زانیاریه‌كانیان، ئێمه داوایان لێده‌كه‌ین بۆ هه‌ر هه‌واڵێكى په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه‌و داواى زانیارى له‌ئێمه بكه‌ن".
لێدوانه‌كه‌ى سكرتێرى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه، له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم‌و خوڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا، شۆڕش ئیسماعیل له‌و كۆبونه‌وه‌یه دورخراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه‌ى به‌شداریی پێنه‌دراوه.
ش.هـ