شارپرێس:
چوار موشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كران‌و سیستمى به‌رگرى دژه موشه‌كیه‌كانى ئه‌مریكى سه‌رجه‌میانى تێك‌شكاند.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى عێراقى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تى بەغدا کراون، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى بكه‌ونه سه‌ر زه‌وى، سیستەمی بەرگریی كه‌ه له‌بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکیدایه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه سه‌رجه‌میانى تێكشكاندوه.
میدیاى عێراقى ئه‌وه‌ى باسكردوه، له‌دواى ده‌ستبه‌كاربونى جۆ باید وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئەوە یەکەم هێرشی موشەکییە بکرێتەسەر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
ئه‌م په‌لاماره موشه‌كیه هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌كه‌ى پێنجشەممەى ڕابردوى شارى به‌غدا كه دوو خۆكوژ لەگۆڕەپانی تەیەران لەناوەڕاستی ئه‌وشاره خۆیان تەقاندەوەو بەهۆیەوە 32 كەس كوژران‌و 110 كەسی دیكەش برینداربون.