ئەمریکا ئەو شوێنەى دیاریکرد کە تیایدا رووبەرووى رووسیا دەبێتەوە

جیهان

25/01/2021‌ 2148 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمیر موخین، لە گۆڤارى "نیزافیسمایا غازیتا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى خراپیەکانى پلانەکەى واشنتۆن بە بڵاوە پێکردنى چەکى ئەتۆمى لە ئاسمانى یەکێتى سۆڤیەتى پێشوو؛ ى نزیک لە روسیا.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە: دوژمنى گەورەى ستراتیجى بۆ ئەمریکا، بەگوێرەى بۆچونى تیمى نوێى سەرۆکى ئەمریکا جۆ بایدن؛ بریتیە لە روسیا. ئەمەش لەلایەن هەردوو کاندید بۆ پۆستى وەزیرى دەرەوە (تۆنى پلیکین) و وەزیرى بەرگرى (لوید ئۆستن)ەوە ئاماژەیان بۆ کراوە. لەسەر قسەى ئەم دوو وەزیرە نوێیە، ئەمریکا دەیەوێ چالاکیەکانى دوو هێندە لێبکات لەو ناوچانەى گرنگیى جیۆسیاسیان بۆ روسیا هەیە.

لە نێویاندا، ناوچەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسمانى دواى یەکێتى سۆڤیەتى پێشوو. هەربۆیە پەنتاگۆن هەڵدەستێ بە کەم کردنەوەى هێزە سەربازیەکانى لە ئەفغانستان و عێراق، و لە سوریا و ئەوروپاى رۆژهەڵات پێگەى خۆى بەهێز دەکات.

هەروەتر، ئۆستن داواى ئەوەى کردوە هاوکاریە سەربازیەکان بۆ ناتۆ، لە ئەوروپا زیاتر بکرێت، و گوتى : زۆرگرنگە روسیا دەمکوت بکرێت، و ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، پشتیوانى متمانەى هێزە تەقلیدى و ئەتۆمیەکان دەکەین ئەویش بە فەراهەم کردنى دەمکوتکردنە کاریگەرەکان بەرامبەر روسیا.

دیارە ئۆستن بە رێککەوت باس لە هێزى ئەتۆمى ناکات، بەوەى سەرەڕاى هەبونى هێزە سەربازیە ئەتۆمیەکانى ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا، هێزەکانى ناتۆش ژمارەیەکى زۆر چەکى ئەتۆمى تەکتیکیان هەیە؛ کە پەنتاگۆن لە ئەوروپا بڵاوەى پێکردون. واش پێدەچێ رێگر نەبێت لە بڵاوەپێکردنى لە بەشى رۆژهەڵاتى کیشوەرەکەدا؛ واتە لە ولاتانى بەڵتیق و پۆلەندا.

لەم بارەیەوە، شارەزاى سەربازى ، ڤلادیمیر بوبوف، دەڵێ: بڵاوپێکردنى چەکى ئەتۆمى تەکتیکى و بڕکەى؛ پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانى ئێستا نایانگرێتەوە. ئەگەر بێت و ئیدارەى بایدن بڕیار لەسەر ئەمە بدات، ئەوا دنەى گێمێکى نوێ لە پێشبڕکێکى خۆپڕچەککردن دەدات.

دەکرێ روسیاش وەڵامى هەرەشە نوێیەکانى ناتۆ بداتەوە، ئەویش بە بڵاوەپێکردنى رۆکێتى زەمینى و مامناوەند و کورت مەودا، لە رۆژئاواى وڵاتدا؛ کە تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى جەنگى هەبێت. بەم شێوەیە، پێدەچێ نمونەى ئەم جۆرە رەفتارانە هیچ بەرهەمێکى نەبێت جگە لە گرژى زیاترى نێو دەوڵەتى.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا