شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، زیاتر له 17 بارهه‌ڵگرى به‌ڕاد به‌شێوه‌ى قاچاخ مریشكى به‌ستویان داخڵى سلێمانى كردوه.
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه، زیاتر لە١٧ بارھەڵگری بەڕاد، مریشکی بەستو داخڵکراوە.
ئاشكراشیكردوه، بۆ داخڵکردنی ھەر بارھەڵگرێک حه‌وت ھەزار دۆلار (٧٠ ) وەرەقە وەرگیراوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زانیارى زیاترى بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "زیاتر لەپێنج ڕۆژە ئەم بارانە لەسلێمانین لەنزیک عەلوەی سلێمانی کە باری تەنسیق‌و نایاسایی‌و قاچاخە، ڕێگریکراوە داخڵی باشور‌و ناوەڕاستی عێراق بکرێن، لەھەر دەقەو سەعاتێک یان بارەکان خاڵی دەکەن یان بەشێوەی تەنسیق دەنێردرێن بۆ باشوری عێراق".