ئاری هەرسین: لە باشترین حاڵەت هەرێمى کوردستان دەبێت بە دوو هەرێم

کوردستان

03/02/2021‌ 3924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاری هەرسین پەرلەمانتارى پێشووى پارتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، لە باشترین حاڵەتدا هەرێمى کوردستان دەبێت بە دوو هەرێم نابێت بە دوو ئیدارەیی، لەبەر ئەوەى ئێستا دوو ئیدارەیی هەیە، ناشبێت بە یەک ئیدارە لەبەرى ئەوەى مرونەتمان نییە و لەبەرامبەر یەکتردا پشوومان درێژ نییە کە ناتوانین ئەم هەرێمی کوردستانە بەیەکەوە بەرێوەبەرین.

ئاماژە بەوەش دەکات لە خراپترین حاڵەتدا هەرێمى کوردستان هەڵدەوەشێتەوەو دەچینەوە پیش ساڵى ١٩٩١ کە بەوتەى خۆی سەد لە سەد کوردستان دەچێتەوە ژێر دەسەڵاتى عەرەب.

ئاری هەرسێن جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا ناکۆکی و دووبەرەکى هەیەو تائێستا نەیانتوانیوە لەسەر بەرنامەو ئەجندایەکى هاوبەش رێکبکەون و لەدەورى مێزێک بە دڵێکى پاکەوە دابنیشن، بۆیە بەوتەی خۆی دۆخى هەرێمى کوردستان بەم جۆرەیە.

ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو، باس لەوە دەکات بۆچی خەڵک ناڕژێتە سەر شەقام تا فشار بخاتە سەر پارتى و یەکێتى و پارتى تا یەک بن، بەڵام "لەبەر ئەوەى خوا غەزەبی لێگرتووین بۆیە بەبێ فشار نابین بەیەک".