مۆتۆرۆلا دوو مۆبایلی نوێ بەنرخی گەنجاو ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

20/02/2021‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای مۆتۆرۆلا دوو مۆبایلی نوێ بەنرخی گونجاو ڕادەگەیەنێت كە لەنرخی خۆیدا ڕكابەری مۆبایلە ئاست مامناوەندەكانی سامسۆنگ‌و هواوی دەكەن.

مۆبایلی Moto G10 خاوەنی شاشەیەكی جۆری IPSە بەوردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ‌و توانای نوێبونەوەی 60 هێرتزی هەیەو كونێكی بچوك بۆ كامێرای پێشەوە تەرخانكراوە.

چارەسەركەری Qualcomm Snapdragon 460 SoC بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایتەو بیرگەری ناوەكی 64/128 گێگابایتەو دەتوانرێت زیادبكرێت.

مۆبایلە نوێیەكەی مۆتۆرۆلا خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەتوانای (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ نرخی مۆبایلەكەیش تەنها 150 یۆرۆیە.

بەڵام مۆبایلی Moto G30 خاوەنی شاشەیەكە بەقەبارەی 6.5 ئینج‌و توانای نوێبونەوەی 90 هێرتزی هەیە، چارەسەركەری Snapdragon 662ی بۆ جێگیركراوەو نرخی 180 یۆرۆیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ