VAIO یەكێك لە باشترین كۆمپیوتەرەكان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

21/02/2021‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای VAIO ی ژاپۆنی كۆمپیوتەرێكی نوێی ئاشكرا كرد كە یەكێكە لە باشترین و بەهێزترین كۆمپیوتەرەكانی جیهان

كێشی كۆمپیوتەرەكی Vaio Z تەنها 1.04 كیلۆگرامە، ئەوەی كە لەم كۆمپیوتەرەدا سەرنجڕاكێشە بۆدییەكەیەتی، لە مادەی پتەو دروستكراوە و دژە شكان و ڕووشانە

كۆمپویتەرەكە خاوەنی شاشەیەكی قەبارە 14 ئینجە و دەتوانێت بە پلەی 180 پلە بسوڕێت و چارەسەركەری Core i7-11375H ی لەسەر جێگیركراوە

ڕامی كرمپیوتەرەكە لە 8 گێگابایتەوە دەستپێدەكات و هەتا 32 گێگابایت دەڕوات، بەهەمان شێوە خاوەنی هاردێكی SSD یە كە لە نێوان 512 گێگابایت بۆ 2 تێرابایتە

پاتری ئەم كۆمپیوتەرە بەشی 17 كاتژمێر كاركردن دەگرێت، نرخەكەی لە 3580 دۆلارەوە دەستپێدەكات و هەتا 4180 دۆلار دەڕوات

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ