مەترسییەکانی خواردنی دەرمانە دژە هەوکردنەکان

تەندروستی

22/02/2021‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتیمانییەکانی بەریتانیا (NHS)، ئەو نەخۆشانەی دەرمانی ئیبۆپرۆفینی ئازارشکێن‌و دژە هەوکردن دەخۆن، بەدەست کۆمەڵێک کاریگەریی لاوەکییەوە دەناڵێنن.


پەیمانگاکە ڕایگەیاندوە، دەرمانی ئیبۆپرپفین بەشێوەی دەنکۆڵەو مەڵحەم بەرهەمدەهێنرێت، لەکاتی بەکارهێنانیدا لەسەر پێست کاردانەوە نەرێنییەکەی کەمترە وەک ئەوەی بەشێوەی حەب بخورێت.

ڕونیشیکردۆتەوە، سەرئێشەو سەربەگێژەوەهاتن‌و تێکچونی گەدەو دڵتێکەڵهاتن لەدیارترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی ئەو دەرمانە دژە هەوکردنەیە.

باس لەوەشکراوە، لەهەندێک حاڵەتەدا دەکرێت ئیبۆپرۆفین کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداری هەبێت، بۆیە دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بەپزیشکەوە بکرێت.

حاڵەتەکانیش: 
یەکەم: ڕەشبونی پیسایی‌و دەرکەوتنی خوێن لەکاتی ڕشانەوە، تا خوێنبەربونی گەدە.

دوەم: ئەستوربونی پێکان‌و دەرکەوتنی خوێن لەناو میز یان قورسی میزکردن، تادەگاتە گرفتەکانی گورچیلە.

سێیەم: دەرکەوتنی ئازار لەسنگ یان لەسکدا.

چوارەم: تەنگەنەفەسی

لەزۆر حاڵەتی دەگمەندیشدا هەستیاری دروستدەکات، لەکاتی دەرکەوتنی هەریەک لەو نیشانانە دەبێت نەخۆش بەخێرایی سەردانی پزیشک بکات‌و دەرمانەکەی بەدەرمانێکی تر بگۆڕێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی