شارپرێس:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، ئه‌و جۆره هێرشانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروستده‌كات.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا كەله هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، ماوەیەكە به‌كارهێنانی چه‌ك و بۆردومانكردن و به‌ئامانجگرتنی باره‌گا دیپلۆماسیه‌كان له عێراق زیاتر بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌وه بوه‌ته هۆكار بۆ زیادبونی مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گه‌لی عێراق.
سه‌در ده‌شپرسێت، " ترساندنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان له‌گه‌ڵ(مقاومە) به‌رگری یه‌كده‌گرێته‌وه، یان ئه‌وه ناوبانگه‌كه‌ی ده‌شێوێنێت و خۆشه‌ویستی له دڵی خه‌ڵكدا كه‌مده‌كاته‌وه؟".
رێبەری رەوتی سەدر جەخت لەوەشدەكاتەوە، له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته چیتر ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بێت له‌ئاست هێرشه‌كان.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمشەو دوو موشه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا ناوچه‌ی سه‌وزكران، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و تەنها چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان پێ گه‌یشت.