سوارێز بێدەنگی شكاندو باسی هۆكاری ڕۆیشتنی لەبەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

23/02/2021‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بڕیاریدا بێدەنگی بشكێنێت‌و باس لەهۆكارەكانی ڕۆیشتنی دەكات لەیانەی بەرشەلۆنە.

سوارێز وتی:"یانەی بەرشەلۆنە هیچ ڕێزێكیان لێنەدەگرتم، تەنانەت هیچ حسابێكیان بۆ ئەو سەركەوتنانەی ڕابردوو نەدەكرد كە من باشترین یاریزانی یانەكە بوم لەپاش مێسی".

وتی:"كارگێڕیی یانەیەكە پێیان دەوتم تۆ پیر بویتەو بەكەڵكی یانەیەكی گەورەی وەكو بەرشەلۆنە نایەیت‌و لەڕوداوەكاندا هیچ پرسێكیان پێنەدەكرم".

یاریزانە ئۆرۆگواییەكە وتی:"ئەگەر لە3-4 ساڵی ڕابردودا ئاستێكی بەرزم بۆ یانەكە پێشكەشنەكردبێت، حەقی خۆیانە وایان بوتایە، بەڵام من لەهەر وەرزێك بیست گۆڵ زیاترم تۆماركردوە".

سەبارەت بەڕۆیشتنی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، سوارێز وتی:"لەشوێنێك نامێنمەوە ڕێزم نەگیرێت، ڕوم لەئەتلەتیكۆ كرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنم كە دەتوانم لەیانەیەكی بەهێزی ئیسپانی یاری بكەم".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ