خاوەن ماڵ بێدەنگە و ئێران و تورکیای میوان لەسەر سەروەری عێراق شەڕیانە

کوردستان

03/03/2021‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵ خۆی لە خۆیا نەبوو میوان ڕویتێکرد  ئەمە رێك ئەوپەندەیە كەدەڵێی بۆعێراق وتراوە و لەئێستادا ئەم وڵاتە لە ناوخۆیدا توشی قەیرانی ئیداری و بەرێوەبردن و پاراستنی سەروەری خۆی بوە و خەریکە دوو وڵاتی دراوسێ لەسەر بەزاندنی سنوەرەکانی خاکی عێراق پێکدادەدەن و باڵیۆزەکانیان هێرش دەکەنە سەریەک.

لەچەند رۆژی رابردوو باڵیۆزی ئێران لەعێراق لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندبوو، پێویستە توركیا لەنێو خاكی عێراق بڕوات و داوای لە وڵاتە کرد بگەڕێنەوە ئەو سنوورەی لە نەخشەی نێودەوڵەتیدا دیاریکراوە و شەنگال هیچ پەیوەندییەكی بەتوركیاوە نیە تاوەكو بڕیاری لەسەر بدات.
 باڵیۆزی ئێران باسی لەوەشكرد، ئەوان قبووڵی ناکەن، چ تورکیا چ وڵاتێکی دیکە دەستوەردانی سەربازی لە عێراق بکات.

ئەوقسانەی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا توركیای نیگەرانكرد وبووە هۆی ئەوەی فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لەعێراق وەڵامی بداتەو بڵێت، ، "باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات".

هاوكات لەبەرامبەر قسەكانی مەسجدی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە بەرامبەر لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشتکراوە کە باسی لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن تورکیاوە کردووە.

لەكاردانەوەی ئەو كارە، ئێرانیش باڵیۆزی تورکیای لە تاران بانگهێشت کرد و بە توندی  هۆشداری و نیگەرانی ولاتەکەی لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەنکەرە دایە بالیۆزەکەی تورکیا

دوای قوڵبوونەوەی ئەو بابەتانەش وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتەسەرخەت و لەبەیاننامەیەكدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی ئەو وەزارەتە دەڵێت، سه‌روه‌ری خاكی عێراق پرسێكی ناوخۆیه‌ و حکومەت دەتوانێت داکۆکی و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و دەزانێت چۆن سیاسەتی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق پەیڕەو دەکات.

 سەحاف ئاماژەشی بەوەکرد کە پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ئەرکی ئێمەیە و پێویست ناکات هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی بەرگری لە عێراق بکات، هەروەها نابێت هیچ دەوڵەتێک ئەو سەروەرییە پێشێل بکات".

وەكو پەیامێكیش بۆ هەردوو باڵیۆزەكە سەحاف لەبەیاننامەكەدا وتوویەتی، رێكە‌وتنامه‌ی ڤییەنا بۆ رێكخسته‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێودەوڵەتییەکان دو خاڵی گرنگی بۆ نێرده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ و دپلۆماتکارەکان دیاریكردوه‌ ئه‌وه‌ش رێزگرتنی سەروەری  و ده‌ستوەرنەدان له‌ پرسی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یە
هەر لەكاردانەوەی ئەو مشتومڕانە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش هاتە سەرخەت و داوای لە نێردە دیپلۆماسییەكان كرد دەست لە كاروباری ناوخۆی وڵات وەرنەدەن.

حەلبووسی لە تویتێكیدا رایگەیاند: "ئەركی نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراق نوێنەرایەتیكردنی وڵاتەكانیان و بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هەردوو وڵاتە".

باسیلەوەشكرد، "هەندێك لە نوێنەرانی ئەو وڵاتانە باش دەزانن ئەركەكانیان چییە و دەست لەو پرسانە وەرنادەن كە پەیوەندییان بە ئەوانەوە نییە و رێز لە سەروەریی عێراق دەگرن، بە هەمان شێوەش مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت."

لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە پرسی سەروەری خاكی عێراق بووەتە ئەو پرسەی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی عێراق داوای سەروەربوونی بكەن، هەروەها زۆرترین كاتیش خاكی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە پێشێلكراوە و تەنانەت وایلێهات، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە رەنگە شەوێک لەناکاو بچنە شنگال كەهاتنە نێو خاكی وڵاتێكی دیكەیە.


بەپەلە