ئەو نامانەی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ ڕاكیتیچیان ناردووە

وەرزش

05/04/2021‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیڤان ڕاكیتیچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ئیشبیلیەو یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، باس لەوەدەكات، پێش یارییەكەی ئەتەلەتیكۆ مەدریدو ئیشبیلیە چەند نامەیەكی لەیاریزانانی بەرشەلۆنەوە پێگەیشتووە.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكەمی خولی ئیسپانی لەبەرشەلۆنە گرتووە، ئەو دوو یانەیە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەسەختی ڕكابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی.

یاریزانە كرواتییەكە دەڵێت، پێش یارییەكە چەند نامەیەكم لەهاوڕێ كۆنەكانم لەبەرشەلۆنەوە بۆهات، نوسیویانە:"پێویستە هەموو هەوڵێك بدەیت بۆ ئەوەی لەئەتلەتیكۆ مەدرید ببەنەوە".

ڕاكیتیچ دەڵێت:"من هەموو هەوڵێكمداو لەئەتلەتیكۆ مەدریدمان بردەوە، بەڵام هەوڵەكانی من لەبەرخاتری بەرشەلۆنە نەبوو، بەڵكو لەبەر خاتری یانەكەی خۆم بوو".

ئیشبیلیە بەو سەركەوتنەی، دیارییەكی پێشكەش بەبەرشەلۆنە كرد، لەئێستادا جیاوازی خاڵەكانی بەرشەلۆنەو ئەتلەتیكۆ مەدرید، تەنها یەك خاڵە.

ڕەنج ڕەسوڵ