شارپرێس:
پاش شكستی یانەی لیڤەرپول بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەپاڵەوانێتی ئەوروپا، یۆرهن كلۆبی ئەڵمانیو ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ چەند لێدوانێكی توندی سەبارەت بەیاریگاكەدا.
یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ كە یاریگای دووەمی ڕیاڵ مەدریدە، گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دوو یانەیە بوو، ڕیاڵ مەدرید بەئەنجامی 3-1 سەركەوتنی بەدەستهێنا.
پاش یارییەكە كلۆب وتی:"یاریگای دی ستیڤانۆ نامۆیە، لانیكەم یارییەكەی تر بۆ ئێمە باشترە، چونكە لەیاریگایەكی باشتر یاریدەكەین كە یاریگای خۆمانەو وەك ئەوەی ڕیاڵ مەدرید خراپ نییە".
لەوەڵامدا زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وتی:"هیچ لەسەر لێدوانەكانی كلۆب ناڵێم، ئەمە یاریگای ئێمەیە، ئێمە شانازی بەیاریگاكەمانەوە دەكەین".
یۆرهن كلۆب یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی بەیاریگای ڕاهێنانەكان ناوبرد، جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، ئەو یاریگایە بۆ یارییە قورسەكان گونجاو نییە.
ڕەنج ڕەسوڵ