شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو نارنجۆكێك هەڵدرایه ماڵى به‌رپرسى پێشوى لقى 12ى پارتى له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ده‌كه‌وێته ماڵێكى دراوسێى به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى، له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌و به‌رپرسه ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
فازڵ بەشارەتی بەرپرسی پێشوی لقی 12ى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شارپرێسى وت:"درەنگانی شەوی ڕابردوو لەشاری هەڵەبجە نارنجۆكێك هەڵدرایه ماڵەكەم، به‌ڵام زیانی گیانی نەبووە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "به‌حساب نارنجۆكه‌كه هه‌ڵدراوه‌ته ماڵى من، بەڵام كه‌وتۆته حەوشەی ماڵە دراوسێكەم، خۆشبەختانەش هیچ زیانێكی گیانی نەبوە".
ئەوەشی وت:"ڕوداوەكە تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێل‌و شوشەی پەنجەرەی ماڵە دراوسێكەمان كەتووە".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و ڕوداوه‌وه بده‌ن، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.