پەرلەمانتارێک لەرێگەی شارپرێسەوە کرێ خانووی شەش مانگ بۆ ماڵە هەژارێک لە ئەستۆ دەگرێت

کوردستان

22/04/2021‌ 1711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پیاوێکی تەمەن 89 ساڵ بە کلێنس فرۆشتن منداڵی کچەکەی بە خێودەکات و پەرلەمانتارێکیش بەڵێن دەدات کرێی شەش مانگی ئەو ماڵە هەژارە لە ئەستۆ بگرێت.

بەرنامەی میوانی تۆین ئەمجارە لە گەرمیانەوە چیرۆکەکانی خێزانێکی هەژار دەگێڕێتەوەو باس لە خێزانێکى هەژار دەکات کە رۆژانە بۆ دابینکردنى بژێوی ژیانی لەسەر فرۆشتنى کلێنکسە کە بەوتەى خۆی بەشی بژێوی ژیانی ناکات.

هاوڕێی مەلا ستار ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بەشدارى بەرنامەکە بوو لەکاتى سەردانیکردنى بۆ ماڵە هەژارەکە بڕیاریدا کرێی شەش مانگی لە ئەستۆ بگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" شەرمە بۆ حکومەت کە بەو هەموو داهاتەوەو لەناوچەیەکى وەکو گەرمیان کە سەروو ٤٥ هەزار بەرمیل نەوتى لێدەهێنرێت خێزانی ئاوا هەژاری تێدا بێت و پیرە پیاوێکى ئاوا کە ئێستا دەبوو خزمەت بکرێت کلێنکس دەفرۆشێت".

هەروەها هاوڕێ مەلا ستار ئاماژەى بەوەشکرد، دەستیان لەوە شۆردووە کە حکومەت هاوکارى خەڵکى فەقیرو هەژار بکات، بەڵکو پێویستە هەر خەڵک لەناو خۆیدا هاوکاری یەکتر بکەن.