شارپرێس:
ئامارێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بەکاروباری سیستەمی تەندروستیی لەجیهاندا ئاشکرایدهكات، لەکۆی 89 وڵاتی جیهان عێراق لەپلەی 87دایە، واتە عێراق سێیەم وڵاتە لەڕووی خراپی کەرتی تەندروستییو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە ئهو كهرته.
ئاماری باشترین سیستەمی تەندروستیی لەجیهاندا بۆ ساڵی 2020 کە لەلایەن گۆڤاری "CEO World"ی ئەمریکییەوە بڵاوكراوهتهوه تێیدا پشتی بەپێنج فاکتەر بەستووە کە ئەوانیش (ژێرخانی چاودێریی تەندرووستیی، پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستیی ( پزیشک، کارمەندی تەندروستییو ئەوانەی تری لەو کەرتەدا کاردەکەن)، بەردەستبوونی دەرمانی کوالێتی بەرز، خەرجیی چارەسەرە پزیشکییەکان، ئامادەیی حکومیی) لەو کەرتەدا.
جگە لەوەی چەند فاکتەرێکی تری وەک ژینگەو دەستکەوتنی ئاوی پاکو ئاوەڕۆو ئامادەیی حکومەت لەسەپاندنی سزا بەسەر ئەوانەی مەترسیی لەسەر تەندروستیی دروستدەکەن وەک توتنو جگەرە، لەگەڵ ڕێژەی قەڵەویی، لەبەرچاوگیراوە، بەپێی گۆڤارەکە، عێراق لەو هەڵسەنگاندنانەدا خاڵێکی زۆر کەمی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی ناوچەکەش ڕیزبەندییەکە بەمجۆرەیه: ئیمارات یەکەمی سەر ئاستی جیهانیی عەرەبییو 22 جیهانیی، قەتەر 33، ئوردن 43، لوبنان 45، سعوودییە 55، تونس 59، جەزائیر 68، مەغریب 83، میسر 84و عێراق لەپلەی 87ی جیهانیدا بووە.
ههروهك لهئامارهكهدا لەسەر ئاستی جیهان، کۆریای باشوور باشترین سسیتەمی تەندروستیی لەجیهاندا هەیە، دواتریش (تایوان، دانیمارک، نەمساو یابان) یەک لەدوای یەک باشترین سیستەمی تەندروستییان هەیە.
هەریەک لەڤەنزوێللاو پاکستانیش خراپترین سیستەمی تەندروستییان لەجیهاندا هەبووە.
و: ئاکۆ ئاڵی