شاپرێس:
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی باسی لەوەكردووە، سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی یەك مەرجێكی هەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێبكاتەوە.
ئەمساڵ گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ یانەكەی كۆتایی پێدێت، تائێستا هیچ لایەنێكیان بەفەرمی باسی لەنوێكردنەوەی گرێبەستەكە نەكردووە، ڕامۆس بۆ ئەم مەبەستە مەرجێكی هەیە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئەو یاریزانانە كە تەمەنیان سەرو 30 ساڵە بۆ ماوەی یەك ساڵ نوێدەكاتەوە، بەڵام ڕامۆس دەیەوێت گرێبەستەكەی بۆ دووساڵ نوێبكرێتەوە.
لەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا ڕامۆس هیچ بایەخێكی بەلایەنی پارەو موچە نەداوە، بەڵكو دەیەوێت بۆ دوو ساڵ گرێبەستەكەی نوێبكرێتەوەو بەگرێبەستی یەكساڵ ڕازی نییە.
سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانیو یاریزانی یانە پاشاییەكە، تەمەنی 35 ساڵەو لەهێڵی بەرگری یانەكە یاری دەكاتو لەوەرزی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە كۆتایی پێدێت.
ڕەنج ڕەسوڵ