شارپرێس:
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى به‌شێك له جوتیارانى هه‌ولێرو شه‌مامك و گرده‌ڕه‌شه ده‌كات سبه‌ینێ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێت.
ساڵه‌ح هه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، جوتیاران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ى گه‌نمیان ڕاده‌ستى ناو سایلۆى هه‌ولێر كردوه25/5/2016 تا 5/6/216 سبه‌ینێ سه‌ردانى سایلۆى هه‌ولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌ه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى وتیشى، ، جوتیارانى شه‌مامك و گرده‌ڕه‌شه ئه‌وانه‌ى له 26/5/2016 تا 31/5/2016 به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان سبه‌ینێ به‌روارى 25/5/2021سه‌ردانى هه‌مان شوێن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان.
جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵانى 2014، 2015، 2016 گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق كرد حكومه‌ت به‌شێك له پاره‌كه‌ى پێنه‌دان و جگه له‌و پارانه‌ى له‌مانگى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه بڕیارى دابه‌شكردنى دراوه زیاتر له 250 ملیار دینار قه‌رزى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم له ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق ماوه.
ئ.ق