ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکەی سەر بە جەهەپە دەستگیرکران

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەپێی ڕاگەیەندراوی داواکاری گشتی و ڕاپۆرتە میدیاییەکان، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕۆژی شەممە چەند سەرۆکی شارەوانی دیکەی پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە جەهەپەیان دەستبەسەرکرد.

داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، سەرۆک شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئەدەنە و ئادیامان بە تۆمەتی گەندەڵی لەگەڵ هەشت کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.

تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی بڵاویکردەوە، سەرۆکی شارەوانی ئەنتالیا و جێگری سەرۆکی شارەوانی ناحیەی بویکچەکمێجەی ئەستەنبوڵیش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتردا دەستبەسەرکراون کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە سەدان ئەندامی جەهەپەی گرتووەتەوە، لەنێویاندا 11 سەرۆکی پێشووی شارەوانی. 

جەهەپە بە توندی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت لێکۆڵینەوەکان پاڵنەری سیاسییە، بەڵام  حکومەت ئەوە ڕەتدەکاتەوە.


ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ڕکابەری سەرەکی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار، لە مانگی ئاداردا تا دادگاییکردن بە تۆمەتی گەندەڵی زیندانی کرا.
ئ.ه