شارپرێس:
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوه‌وه زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین‌و له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى توركیا، یه‌كه‌م گروپى گه‌ریلا چه‌كه‌كانیان داده‌نێن، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێت:"زیاتر له‌مانگێكه سنوره‌كه‌مان ئارامه‌و توركیا بۆردومانى ناكات".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه وه‌ریگرتوه، له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین یه‌كه‌م گروپى گه‌ریلاى په‌كه‌كه، چه‌كه‌كانیان داده‌نێن.
له‌وباره‌یه‌وه هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین به‌شارپرێس-ى وت، "لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی ئەندامانی پەکەکە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، تائێستا هیچ داوایەک لەئێمه نەکراوەو ئاگاداریش نەکراوینەتەوە".
ئه‌وه‌شى وت:"زیاتر له‌مانگێكه له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، توركیا هیچ بۆردومانێكى نه‌كردوه‌و ناوچه‌یه‌كى ئاراممان هه‌یه".
لاى خۆیشیه‌وه کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لەڕێکخراوى سى پى تى ئەمریکى ئاشكرایكرد، "ئه‌م مانگه‌و مانگى ڕابردوش، بنارى قه‌ندیل له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بۆردومان نه‌كراوه".
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، شاندێکی دەم پارتی بۆ ئامادەبون لەپرۆسەی چەکدانانی پەکەکە له‌هه‌رێمى كوردستانن‌و چاوەڕوانیشده‌كرێت شاندی وەزارەتەکان ناوخۆی هەرێم‌و عێراقیش وەک چاو‌دێر لەپرۆسەکە ئامادەبن لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە.
بڕیاروایه کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، نزیکەی 40 گه‌ریلاى پەکەکە وەک نیازپاکی‌و دەستپێشخەری بۆ چەکدانانی تەواو لەسەر پێشنیازی عەبدولڵا ئۆجەلان، چه‌كه‌كانیان لەناویان ببەن.
ئه‌مڕۆ لەنوێترین کاردانەوەدا بەرامبەر دانانی چەکی پەکەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا ڕایگەیاندوه، قۆناغێکی نوێی دیموکراسیەتی له‌تورکیا دەستپێدەکات.
پێشتریس ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری بەپرسانی پەكەكەوە بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژی داهاتوو گروپێكی بچوكی هێزەكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، چەكەكانیان لەشوێنێكی سلێمانی ڕادەستدەكەن، ئەوەش وەك ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی‌و دروستکردنی متمانە، پڕۆسەی ڕادەستکردنەکەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت.
ئاژانسه‌كه لەزاری دوو سەرچاوەی پەكەكە لەهەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردەوە، ئامادەکارییەكانى عێراق بۆ ڕادەستکردنەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنیی لەسلێمانی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى وته‌ى به‌رپرسانى ده‌م پارتى‌و په‌كه‌كه، ڕێورەسمی داماڵینی چەک، وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی دەبێت، کە ئامانج لێی دروستکردنی متمانەو ڕێگەخۆشکردنە بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا هەنگاوی زیاتربنێت‌و بەڵێنەکانی بەرامبەر ئاشتیی هەمیشەیی جێبەجێبکات.
عومەر چه‌لیك وتەبێژی پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاكپارتى) ڕایگەیاندوە، پەکەکە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات، ئەوەش لەڕونترین ئاماژەدانە بەوەی، هەوڵەکان بۆ چەکداماڵین ڕەنگە نزیکبوبێتەوە لەوەی بەئەنجام بگات، ده‌شڵێت:"ڕۆژانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبن بۆ تورکیا".
