شارپرێس:
لەکاتێکدا خۆی خاوەنی یەکێکە لەگەورەترین میلیشیا چەکدارەکانی عێراق، بەڵام ئێستا موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانو کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت دەکات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەپەیامێکدا لەڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لەپلاتفۆرمی ئێکس، نوسیویەتی، "ئاساییشو سەقامگیریی پەیوەستە بەکۆنتڕۆڵکردنی چەکی بەربڵاوو سنوردارکردنی لەدەستی دەوڵەتدا".
سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا چەکدارەکان، بەهێزکردنی سوپاو پۆلیس، سەربەخۆیی عێراقو پاشکۆنەبونیو هەوڵی جدی بۆ چاکسازییو لێپرسینەوە لەگەندەڵکاران دەکات.
موقتەدا سەدر لەساڵی 2004وە میلیشیای سوپای مەهدی دامەزراندوەو بەشێک لەوان بۆ پاراستنی مەزارگەی هەردوو ئیمامی عەسکەری لەقەزای سامەڕا جێگیرکراون.