کچی یەکێک لەبەرپرسە کوژراوەکانی ئێران له‌باره‌ى كوژرانى باوكیه‌وه‌ زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کچی یەکێک لەبەرپرسە کوژراوەکانی ئێران، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئیسرائیل لەڕێگه‌ی ئەپەکانی واتساپ‌و مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە بەرپرسانی ئێرانی تیرۆر کردبێت، دەشڵێت، "ئەوان خاوەنی میکانیزمی پێشکەوتوترن".


مەهدیە شادمانی کچی عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا کە لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیلدا کوژرا، لێدوانی لەسەر قسەکانی سەرۆکی بەرگریی شارستانیی ئێران داوەو نوسیویه‌تى، "باوکم خاوەنی مۆبایل‌و ئامێری زیرەک نەبوە".

مەهدیە وتوشیه‌تى، "باوکم پابەند بوە بەهەموو پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانەوە، به‌دڵنیاییشه‌وه‌، شوێن پێهەڵگرتنی ئیسرائیل لەواتسئەپ یان سیخوڕیکردنی نەریتیی‌و تاکەکەسی تێدەپەڕێت".

داواشده‌كات، "هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکارە وردو پێشکەوتوەکانی شوێن پێهەڵگرتنەکانی ئیسرائیل دیاریی بکەن، نەک تەنها پشت بەبەرنامە بیانییەکان ببەستن".

په‌یامى كچه‌كه‌ى شادمانى له‌كاتێكدایه‌، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی ئێران ڕایگەیاندبوو، "واتسئەپ ڕۆڵی هەبوە لەدۆزینەوەو تیرۆرکردنی هەندێک سەرکردە، هەروەها ئیسماعیل هەنیەش بەهەمانشێوە شوێنی هەڵگیراوە".

ڕاشیگه‌یاندبوو، بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردیش ڕۆڵی هەبوە لەناسینەوەی دەنگی سەرکردەکان.