شارپرێس:
ئێران به‌فه‌رمیی ڕه‌تیكرده‌وه كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌ستپێبكاته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادانییه".
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، گوایه به‌منزیكانه تاران به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن كۆده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت:"ڕای گشتیی له‌مكاته‌دا تائه‌و ڕاده‌یه توڕه‌یه كه ناتوانرێ باسی دانوستان‌و كاری دیپلۆماسیی بكرێت".
پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران‌و ئیسرائیل چه‌ند گه‌ڕێكی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران‌و واشنتۆن ده‌ستیپێكردبوو، پێشتریش مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، ئاماده‌ن كێشه‌كان به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ربكه‌ین.