شارپرێس:
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەیهكى توند لەئیسرائیل دەکات، دهشڵێت:"بهدواى شهڕدا ناگهڕێینو لهشهڕیشدا دهستهوهستان نابین"، هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ئیسرائیل ئەمجارە هێرشبکاتەوەسەر ئێران، بەڵایەکیان بەسەردەهێنین ئەمریکاش نەتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات".
عەبدولڕەحیم موسەوی سوپاسالارو فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لەڕۆحی، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی پێشوی هێزەکانی سوپای پاسداران كه لهتاران بهڕێوهچوو ڕایگهیاند، "دوژمن بۆ ئەم شەڕ پێفرۆشتنە 15 ساڵ بەرنامەڕێژی کردبوو، لەناوخۆی ئێراندا ڕاهێنانیان بەبەکرێگیراوان کردبوو، گوایە پلانێکی وردیان ئامادەکردوە، بەڵام سەبارەت بەڕێبەری باڵاو هێزە چەکدارەکانی ئێران لێکدانەوەیەکی هەڵەیان هەبوو".
ئاماژهى بهوهشكرد، "بابەتی ئەتۆمی پاساوێک بوو بۆ دەستدرێژییەکانو پیلانهكهیان وابوو، لە48 کاتژمێر تا هەفتەیەک دهسهڵاتى کۆماری ئیسلامیی لهناو ببهن، بەڵام گەلی ئێران سەرکەوتوبوو، بەگوێرەی پلان لەهەنگاوی یەکەمدا بەرپەچدانەوەو ڕێگریمان کرد، لەهەنگاوی دوەمدا ئۆپەراسیۆنی تەمبێکردن جێبەجێکراو پێچەوانەی پێشبینییەکانی دوژمن، هاوڵاتییانی ئێران کێشەکانیان بەلاوەناو یەکگرتوانە هاتنە مەیدان".
موسەوی ئهوهشى وت:"یەکگرتویی خەڵکی ئێران، ئەمریکای ناچارکرد فریای ناتانیاهۆ بکەوێت، هەربۆیە داوای ئاگربەستیان کرد تەنها بۆ ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ ڕزگاربکەن، بەڵام لەئەگەری دوبارە هێرشکردنەوەسەر ئێران، ئەمجارە ئەمریکاش ناتوانێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕزگاربکات".
سوپاسالاری ئێران باسى لهوهشكرد، "بەفەرمانی خامنهیى، پلانی چارەڕەشکردنی ئیسرائیل ئامادەکرابوو، بەڵام دەرفەت نەبوو جێبەجێبکرێت، بهڵام دوبارهى دهكهمهوه، ئەگەر ئەمجارە هێرشبکاتەوەسەر ئێران، ئەوکاتە دەبینێت چی بەسەردەهێنرێت، ئێمەو خەڵکی ئێران هۆشیارین، بەڵایەک بەسەر ئیسرائیل دەهێنین، کە ئەمریکاش نەتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات".
