شارپرێس:
لەناو بارەگای لیوای پێنجی پیادەی شارەزور لەسەرای سوبحان ئاغا، پێشمەرگەیەک کە خاوەنی خێزان‌و منداڵە، بەگولـله کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"به‌هۆى بێ موچه‌ییه‌وه ئه‌وكاره‌ى به‌سه‌ر ژیانى خۆى هێناوه".
سەرچاوەیەکی نزیک لەو پێشمەرگەیە بەشارپرێسی وت:"تاکە هۆکاری ئەوکارەی پێشمه‌رگه‌كه، نەبونی‌و قەرزاریی‌و بێ موچەیی بوەو ئەم ماوەیە فشارێکی زۆری دارایی لەسەر بوە".
ده‌شڵێت:"پێشمه‌رگه‌كه لای چەند هاوڕێیەکیشی باسی لەوەکردوە، ئەگەر موچە نەدرێت‌و دۆخەکە هەروا بمێنێتەوە یان کوردستان جێدەهێڵێت یان کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت".
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، پێشمەرگەکە خەڵکی هەڵەبجەیەو ناوی (پ، س، م)یه‌و پلەی (ن.ظ6)ه‌و خێزاندارەو دەوامی هەفتە بەهەفتە بوە لەبارەگای لیوای پێنجی پیادە لەسەرای سوبحان ئاغا.
ئه‌مڕۆ 66 ڕۆژه فه‌رمانبه‌ران موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بێ موچه‌ن‌و تائێستاش هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ دابه‌شكردنى موچه دیارنییه.