ئەمریکا هاوکارییەکانی هەسەدەی لە بودجەی بەرگری ساڵی ٢٠٢٦دا پەسەندکرد

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 554 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی باس لە کشانەوە دەکرا، ئەمریکا ١٣٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی بەرگری ساڵی ٢٠٢٦ تەرخان دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە.

ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە تەرخان کراوە هەمان بڕی ساڵانی پێشووە.

هاوکات ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان خەریکی بەهێزکردنی بنکە سەربازیەکانی خۆیەتی، لەو چارچێوەیەدا بنکەی سەربازی کۆبانێ کە لە ئاداری ئەمساڵدا دروستیکردووە دوای هەڕەشەکانی تورکیا، نزیکەی ٣٠٠ سەربازی ئەمریکی لەو بنکەیەدا جێگیرکردووە.

ئەمرۆ ٥ی تەممووز ٢٠٢٥ ، ٢٠ بارهەڵگری ئەمریکی پێداویستی سەربازیان گەیاندووەتە ئەو بنکەیە لە کۆبانێ.