شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر له 19هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌نایاسایی پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه موچه‌كانیان زیادكراوه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له ڕاپۆرتى دوه‌مى چاكسازى وردبینى بۆ فایلى 304هه‌زارو 129فه‌رمانبه‌ركراوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه 19هه‌زارو 42 فه‌رمانبه‌رپله‌ى زیاده‌و موچه‌ى زیاده‌یان پێدراوه بڕیاردراوه راست بكرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو 411 كه‌س موچه‌ى شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ئه‌و مافه‌یان نیه‌و 133 كه‌س به تاقانه‌ى جینۆساید ناسراون و تاقانه‌ى جسنۆساید نین.
له‌ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم راپۆرتى دوه‌مى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ناردۆته په‌رله‌مان و به‌شێكى په‌رله‌مانتاران ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ده‌گرن جێبه‌جێكردنى یاساكه زۆر به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ق