هاوسەری پیاوێکی بێکار بەیەک سک 10 منداڵی بوو

هەمەڕەنگ

09/06/2021‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی باشووری ئەفریقیا، لەشاری ماوتینگی ئەو وڵاتە ئافرەتێکبەیەک سک 10 منداڵی بووە، کە بەقسەی پزیشکان تەندرووستیی سەرجەم منداڵەکان‌و دایکەکەش باشە.

میدیاکانی باشووری ئەفریقیا باسیان لەوەکردووە، جۆسیانا تمارا سیسۆلی تەمەن 37 ساڵ، لەهەفتەی بیست‌و نۆیەمی دووگیانییەکەیدا 10 منداڵی بەیەکجار بووە، بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشووتری کتێبی گیسنی شکاند.

سیسۆلی کە یەکەم سۆنەری بۆ سکەکەی کردووە دەرکەوتووە کە شەش منداڵی لەسکدایە، لەدووەم سۆنەردا ژمارەکە بۆ هەشت منداڵ بەرزبۆتەوە، بەڵام کاتێک منداڵەکانی لەدایکدەبن دەردەکەوێت ژمارەی منداڵەکان لەوە زیاترەو دەگەنە 10 منداڵ کە 7یان کوڕو 3 یان کچن.

لای خۆیەوە تیبۆهۆ تسوتیسی باوکی منداڵەکان کە بەبێکاری لەماڵەوە دانیشتووە، دڵخۆشی خۆی بەلەدایکبوونی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵەکانی دەربڕیوەو وتویەتی، هەستیکردووە خوا بەرەکەتی بەسەردا ڕژاندووە.

ئەو دوو هاوسەرە باسیان لەوەکردووە، دوگیانی دایکەکە بەشێوەیەکی سرووشتی تیپەڕیوە، بەڵام بۆ لەدایکبوونی منداڵەکان نەشتەگەریان ئەنجامداوە.

و: ئاکۆ ئاڵی