ئەمەریکا نیو ملیار ڤاکسینی فایزەر دەبەخشێتە وڵاتانی جیهان

جیهان

11/06/2021‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمەریکا بڵاویانکردۆتەوە کە ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیازی هەیە نیو ملیار ژەمە ڤاکسینی فایزەر ببەخشێتە وڵاتانی جیهان.

بەگوێرەی رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" کە پشتی بە سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، وابڕیارە جۆ بایدن لەکاتی کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە بەریتانیا ئەو پلانە ئاشکرا بکات.

بایدن لەکاتی خۆئامادەکردنی بۆ گەشتەکەی بۆ ئەوروپا، کە یەکەم گەشتیی دەرەکییەکەتی لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکای وەرگرتووە وتی : پلانێک لەبارەی ڤاکسینەکانی کۆڕۆنا لەپێناو وڵاتانی جیهان رادەگەیەنێت، بایدن بەر لەوەی سواری فڕۆکەکەی ببێت بە رۆژنامەنووسانی وت: "پلامێکم هەیە و رایدەگەیەنم"

هەروەک بەگوێرەی رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمەریکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمساڵ ٢٠٠ ملیۆن و ساڵی داهاتووش ٣٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا بەسەر وڵاتانی جیهاندا دابەش دەکات.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەپرسی بەشداریکردن لە دابینکردنی ڤاکسین لەسەر ئاستی جیهان رەخنەیەکی زۆری لێگیرا، بەڵام ئیدارەی ئیدارەی بایدن دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی ئەو هەڵمەتە جیهانییە بکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی