لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەسپرین و کۆرۆنادا نییە

کوردستان

11/06/2021‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە لەماوەکانی رابردوودا بۆچوونێک باو بوو بەوەی خواردنی ئەسپرین ئەگەری رزگاربوون لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاد دەکات، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ئەو بۆچوونەی پووچەڵ کردۆتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، زاناکانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی بۆیان دەرکەوتووە کە دەرمانی ئەسپرین کە نرخێکی هەرزانی هەیە و بەشێوەیەکی فراوان بەکاردەهێنرێت، لەرزگارکردنی ئەوکەسانەی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا داخڵی نەخۆشخانەکان کراون کاریگەریی نییە.

پێشتر زاناکان رایانگەیاندبوو کە ئومێدەوارن بەڵگەیەک بەدەست بهێنن کە بیسەلمێنێت ئەسپرین یارمەتی تووشبووانی کۆڕۆنا دەدات و لەتووشبوون بە جەڵتەی لوولەکانی خوێن دەیانپارێزێت، بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو دەرمانە ڕێگری ناکات لە کەمکردنەوەی ئاستی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە.

لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ١٥ هەزار تووشبووی کۆڕۆنای گرتۆتەوە، دوای ئەوەی نیوەی ئەو کەسانە رۆژانە ١٥٠ میلیگرام ئەسپرینیان پێدرا، لەکاتێکدا نیوەکەی تریان چاودێری پزیشکی ئاساییان پێشکەش کرا.

لەئەنجامدا دەرکەوت کە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە ئەسپرین ڕێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە، بەوپێیەی دوای ٢٨ رۆژ لە پێدانی دەرمان پێیان، هەردوو گرووپەکە یەکی ١٧ کەسیان گیانیان لەدەستدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی