شارپرێس:
به‌وته‌ى هاوسه‌رى ده‌ستگیركراوێك، ماوه‌ى هه‌شت ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌بێ هیچ هۆكارێك له‌زیندانى ئاسایشى هه‌ولێره‌و ڕێگه‌شى پێ‌نادرێت پارێزه‌رى بۆ بگیرێت، ده‌شڵێت:"وه‌كو سه‌رده‌مى سه‌دام حسێنى لێهاتوه، پیاوه‌كه‌م براوه به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌رو به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك له‌زیندانه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامنه‌درێمه‌وه له‌به‌رده‌م ئاسایش خۆم‌و منداڵه‌كانم ده‌سوتێنم‌و هاوسه‌ره‌كه‌شم كۆتایی به‌ژیانى خۆى دێنێت".
دیانا حسێن حه‌مادى هاوسه‌رى هونه‌ر ڕه‌شید كوڕى ئاغاى ئه‌سعه‌د شێتنه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هاوسه‌ره‌كه‌م ماوه‌ى هه‌شت ساڵه گیراوه، ساڵى 2018 هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى كرابۆوه‌و پێى سزادرا هه‌موى ته‌واو كرد‌و ته‌نها ماوه‌ى 40 ڕۆژ له‌ماڵه‌وه بوو، دواتر ئاسایشى هه‌ولێر هاتن‌و وتیان براگه‌وره ئیشى به‌تۆ هه‌یه بردیان‌و تائێستاش له‌زیندانه".
له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"داوا له‌مه‌سعود بارزانى‌و نێچیرڤان بارزانى‌و مه‌سرور بارزانى ده‌كه‌م سۆراغى هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ریش به‌ناوى مه‌سرور بارزانى گیراوه تكا ده‌كه‌م ئازادى بكه‌ن، چونكه ئه‌وه چه‌ند ساڵه منداڵه‌كانم بێ باوكن، ناكرێ به‌ناوى مه‌سرور بارزانیه‌وه براوه‌و ئه‌ویش بڵێت ئاگادار نیم".
هاوسه‌ره‌كه‌ى هونه‌ر ڕاشیگه‌یاند، "وه‌كو سه‌رده‌مى سه‌دام حسێنى لێهاتوه، پیاوه‌كه‌م براوه به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌رو به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك ئێستا له‌زیندانه".
دیانا ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌مه سێیه‌م جارمه داوا‌و تكا ده‌كه‌م وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌مجاره ده‌چمه به‌رده‌م ئاسایشى هه‌ولێرو خۆم‌و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌م ده‌سوتێنم، هاوسه‌ره‌كه‌شم له‌زیندانه‌وه پێیڕاگه‌یاندم، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رم نه‌كرێت‌و به‌هانامه‌وه نه‌یه‌ن، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌زیندان كۆتایی به‌ژیانى خۆم ده‌هێنم".