شارپرێس:
مانگێک بەرلەئێستا پەرلەمانی بەلجیکا بڕیاریدا کە دۆسیەی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوەو ئەمڕۆش ئەو پرسە لەدانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆی لەبارەوە کراو سبەینێ دەنگدانی لەسەر دهکرێت.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستكهوتون، پەرلەمانی بەلجیکا دوەمین هەنگاوی گرنگ بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەنێتو ئەندامانی پەرلەمانی بەلجیکا ئەمجارە لەسەر پێشنیارنامەیەکی پێکهاتوو لە10 لاپەڕە گفتوگۆ دەکەن.
چاوەڕواندەکرێت دوای گفتوگۆکانی ئەمڕۆو سبەینێ پێشنیارنامەکە بخرێتە دەنگدانەوە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی گرنگو گەورە بۆ لێپرسینەوە لەدەوڵەتی تورکو چەتەکانی، چونکە بەپێی پێشنیازنامەکە دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لەعێراقو سوریا بکرێتو لەئاستی نەتەوەییو نێونەتەوەیی زەمینەی دادگاییو سزادانیان بڕەخسێندرێت.
بەڵگەکانی پێشنیازه بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانتارانی بەلجیکی، جۆرج دالەمۆن، کونس مەتس، کەسرین فۆنکو ڤانێسا ماتز ئامادەکراوە.
هەندێک لەخاڵە گرنگەکانی بەڵگەکان بەمشێوەیەیە:
ـ دەبێت هەموو ڕێبازە یاساییە نەتەوەییو نێونەتەوەییەکان بۆ سزادانی ئەوانە بەکاربهێندرێت کە لەعێراقو سوریا جینۆسایدو تاوانیان بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامداوە.
ـ پێویستە ئەو بەلجیکییانەی چونەتە ناو داعشەوە سزابدرێن.
ـ پێویستە هاوکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی شارۆچکەو گوندە کاولبوەکان بکرێت.
ـ پێویستە بەپڕۆگرامێکی سیستەماتیک هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە کۆچبەرانو قوربانیانو زیانلێکەوتوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
ـ لەگەڵ چەند خاڵو پێشنیازی دیکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ بەرلەئێستا پەرلەمانی هۆڵەنداش بەزۆرینەی دەنگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەجینۆساید ناساند.