شارپرێس:
پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی لەڕوسیا هۆشداریداوە لەخواردنی هەندێک مادەی خۆراکیی بەوپێیەی کاریگەریی گەورەیان هەیە لەسەر گۆڕینی رەنگی ددانەکانو زەردکردنیان.
مارینا ماکیشا ئەندامی کۆمەڵی نیشتیمانی بۆ پسپۆڕانی خۆراکیی لەڕوسیا بەکەناڵی مۆسکۆ-٢٤ی وتووە، هەندێک ماددەی خۆراکیی چڕی مینای ددانەکان کەمدەکەنەوە، بەوەش رەنگە جۆراوجۆرەکان دەتوانن بیبڕنو ڕەنگی ددانەکان بگۆڕن.
بەوتەی ماکیشا یەکێک لەو خۆراکانەی کە زیان بەددانەکان دەگەیەنێت کاچەپە، لەبەرئەوەی ترشی ئەسیتیکو شەکرو تەماتەی سروشتیو هەندێک ماددەی کیمیایی تێدایە، ڕێنماییشیداوە بەوەی لەکاتی ئامادەکردنی خواردنەکاندا ئەو جۆرە دۆشاوی تەماتەیە بکڕدرێت کە ئەو پێکهاتانەی سەرەوەی تێدا نەبێت بۆئەوەی زیان بەددانەکان نەگەیەنێتو ڕەنگیان نەگۆڕێت.
ماکیشا ڕونیکردۆتەوە کە زەردەچەوهش یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانە کە کاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕینی ڕەنگی ددانەکان، بەڵام بەوتەی ئەو، بەلەبەرچاوگرتنی سوودە زۆرەکانی زەردەچەو بۆ پاراستنی لوولەکانی خوێنو بوونی دژە ئۆکسێنەکانودواخستنی پرۆسەی پیربوون، نابێت دەستبەرداری خواردنی زەردەچەو بین، بەڵام واباشترە لەگەڵیدا توور یان خەیار یان کەرەوز یان سێو بخورێت بۆئەوەی ئەو پەڵانەی لەدوای خۆی لەسەر ددانەکان جێیدەهێڵێت، لایان ببات.
باسی لەوەشکردووە، ساسی سۆیاش رەنگی ددانەکان دەگۆڕێت، لەبەرئەوەی لەپێکهاتەکانیدا ئەو ترشانە بوونیان هەیە کە دەبنە هۆی لاوازکردنی مینای ددانەکان.
و: ئاکۆ ئاڵی