سوودە سەرنجراکێشەکانی بەپێ رۆیشتن بۆ تەندروستی جەستەیی و هۆشیاری مرۆڤ

تەندروستی

18/07/2021‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "ئیم ئێس ئێن" بەپێ رۆیشتن یەکێکە لە راهێنانە وەرزشییە پڕسودەکان، بەشێوەیەک پارێزگاری لە کێشێکی تەندروست دەکات و تەندرووستی گشتیی جەستە باشتر دەکات.

بەپێی پێگەکە، پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن كاتێك مرۆڤ رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ دەڕوات، ئەوا سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی جەستەیی و هۆشەکیی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە چەندین نەخۆشیی، وەک :

دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد دەكات، بەوەش مەزاجی مرۆڤ باش دەکات.
- توشبوون بە ئەنفلۆنزاو هەڵامەت كەمدەبێتەوە.
 ماسولكەكان دەجوڵێن و خۆراك بە باشی دەگاتە خانەكانی مێشك.
 دەروون ئارامدەبێتەوە و ئاستی نیگەرانی كەمدەكات.
 چەورییە هەڵگیراوەكانی ناوچەی سك دەستوتێنرێت.
- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیيەكانی دڵ و دەمارەكان كەمتردەبێتەوە.
چالاكبوونی سوڕی خوێن و پارێزگاری لە هاوسەنگی لەش.
 دووركەوتنەوە لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك.
ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی