شارپرێس:
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، لەشاری ئیستانبوڵى تورکیا پێشبڕکێی هەڵبژاردنی "جوانترینو گەورەترین" گای قوربانی لەنێوان 17 گەڕەکی ئەوشارە بەڕێوەچووە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک بەشداریانکردووە.
پێشبڕکێکە لەبازاڕی ئاژەڵە قوربانییەکانی ناوچەی سوڵتان غازی لەئیستانبوڵ بەڕێوەچووە، بەشێوەیەک بەشدارانی پێشبڕکێکە هەوڵیانداوە قوربانییەکان بەشێوەیەکی جوان بڕازێننەوەو هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەکە بدەن.
باس لەوەشکراوە، لیژنەی ناوبژی یەکێک لەجوانەگاکانیان بەبراوەی پپێشبڕکێکە دەستنیشانکردوە کە دواتر بە 35 هەزار لیرە (4110) دۆلار فرۆشراوە، کە کێشی تۆنێكو 190 کیلۆگرام بووە.
خاوەنی ئاژەڵی براوەی یەکەم بەلیرەیەکی زێڕ خەڵاتکراوە، دوەمیش "پادیشاه" کە نیو لیرەیەو سێیەمیش بە "کۆسەداغ"ێک خەڵات کراوە کە چارەگە لیرەیەکە.
و: ئاکۆ ئاڵی