ریاڵمی تابلێتێكی ناوازە رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

21/07/2021‌ 110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ریاڵمی چینی تابلێتی ناوازە رادەگەیەنێت كە تایبەتمەندی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G هەیە و بە یەكێك لە باشترین ئامێرە هۆشمەندەكان دادەنرێت.

پێگەی 3dnews بڵاویكردووەتەوە، ئامێرەكە لە ژێر ناوی Realme Pad-2021 رادەگەیەنرێت، ئامێرەكە لە ئەلەمنیۆم و شوشە دروستكراوە و بەرگەی شكان و رووشان دەگرێت.

لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، شاشەی تابلێتەكە 10.4 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ و توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە.

ئاماژە بەوە كراوە، چارەسەركەری Snapdragon 765G بۆ تابلێتەكە جێگیركراوە، رامی تابلێتەكە 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 64 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

هاوكات كامێراكانی تابلێتەكە توانایەكی باشیان هەیە كە سێ كامێرای سەرەكین بە قەبارەی (48+5+2) مێگاپێكسڵ، هەروەها پاتری تابلێتەكە 7100 میلی ئەمپێرە كە بەرگەی 8 كاتژمێر كاركردن دەگرێت.

رەنج رەسول