شارپرێس:
پۆلیسی بەریتانیا لە ئیسپانیا گەنجێکی دەسگیرکرد، کە لە ساڵی ڕابردوودا دەیان هەژماری کەسایەتییە جیهانییەکانی هاککردووە.
جۆزێف ئۆکۆنۆر-ی تەمەن 22 ساڵ لە ساڵی ڕابردوودا 130 هەژماری کەسایەتییە گشتییە بەناوبانگەکانی لەتویتەر هاککرد، لەوانە جۆ بایدن، باراک ئۆباما، ئیلیۆن ماسک-ی ملیاردێر و بیل گەیتس.
لەسەر داوای ئەمریکا بەریتانیا و ئیسپانیا بەدوای ئۆکۆنۆر دەگەڕان و سەرئەنجام پۆلیسی بەریتانیا لە ئیسپانیا توانی ئۆکۆنۆر دەستگیربکات.