هاوژینی دی ماریا باسی كۆتا وێستگەی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە دەكات

وەرزش

22/07/2021‌ 755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوژینی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرای كرد، كۆتا وێستگەی دی ماریا یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵ دەبێت.

جۆرجیلینا كاردوزۆی هاوژینی دی ماریا لە رێگەی كەناڵی TYC سپۆرتس وتی، هیچ گومانێكی تێدا نییە دی ماریا كاروانی تۆپی پێی لە یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵی ئەرجەنتینی بە كۆتا دەگەیەنێت.

جۆرجیلینا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەر دی ماریا ئەو بڕیارەی نەدا، بزانن كە شێت بووە.

دی ماریای تەمەن 33 ساڵ لە ساڵی 2006 لە یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵەوە رووی لە بەنفیكا كرد، پاشان رۆیشتە ریاڵ مەدرید و لەوێوە بۆ مانچستەر یونایتد، لە ئێستادا لە پاریس سان جێرمان یاری دەكات و گرێبەستەكەی تا هاوینی ساڵی 2022 نوێكردووەتەوە.

رەنج رەسول