شارپرێس:
لە دوو رووداوى هاتووچۆدا شەوى رابردوو سێ کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستداو سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌وى ڕابردوو، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - مه‌خموور له نزیك پیرداود، ئۆتۆمبێلێكى لانسه‌رى تایبه‌ت ئۆپڵێكى تێكچووى ڕاده‌كێشا، شۆفێره‌كه‌ى له‌ناكاو ویستى به ئاراسته‌ى هه‌ولێر پێچ بكاته‌وه، بۆیه له‌و حاڵه‌ته لانسه‌ر و ئۆپڵه‌كه بوونه هۆى داخستنى ڕێگاكه، له‌و كاته‌دا تاكسییه‌كى كۆرۆلا له دوایان هات و خۆى پێیاندا كێشا، له ئه‌نجامدا شۆفێرى هه‌رسێ ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
وته‌بێژی هاتووچۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، له دواى ڕووداوه‌كه خه‌ڵك بۆ به‌هاناوه‌چوونى برینداره‌كان و بۆ سه‌یركردنى ڕووداوه‌كه، له‌سه‌ر شه‌قام كۆ بوونه‌وه، دوو خوله‌ك دواتر، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى ئه‌ڤیۆى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ى نه‌ناسراو كه پێده‌چێت زۆر خێرا بووبن، خۆیان به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا كرد، كه له شوێنى ڕووداوى یه‌كه‌م كۆ ببوونه‌وه، به‌مه‌ش سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، نۆ كه‌سیش بریندار بوون.