حەسەن دەرزی.. خاوەنی ئاوازە سیحراویەکان

ڕاپۆرت

22/07/2021‌ 1914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسێبەرى دەنگی حەسەن زیرەکدا دەنگێک خولیای خولیای گۆرانى وتن لە ناخیدا چەکەرە دەکات، لەبۆکانى رۆژهەڵاتى نیشتیمانەوە دەنگێکى کوردی کاریگەر بە ئاوازو فۆلکلۆرە کوردییەکان لەدایک دەبێت.

برا گەورەکەى کە گۆرانى وتووە دەنگێکى خۆشى هەبووەو دەبێتە یەکەم رێنیشاندەرى بۆ گۆرانى وتنى حەسەن دەرزی.

ئەو هونەرمەندە ناسراوەى کورد لەگەڵ بڵاوکردنەوەى یەکەم بەرهەمى خۆی لە رۆژهەڵات و باشورى کوردستان دەنگدانەوەیەکى گەورە دروست دەکات و خەڵکێکى زۆر دەبنە گوێگری گۆرانییەکانى ئەو.

ئێستا ئەو هونەرمەندە کە لە دەرەوەى وڵات دەژی گوێگرەکانى بە تاسەوە چاوەڕێی بەرهەمى تازەی لێدەکەن.